پارێزگارى هەولێر، سەردانى سەنتەرى خانەنشینى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى سەنتەرى خانەنشینى کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە قەزایی کۆیە، سەردانى سەنتەرى خانەنشینى کۆیەى لە باخی خوشکە فریشتە لە شاری کۆیە کرد.
پارێزگارى هەولێر لە سەردنەکەیدا، کە هەریەک لە ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر و وشیار مەرجان، بەڕێوەبەرى چالاکى قوتابخانەکان یاوەرى بوون، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی سەنتەرەکەى کۆڵییەوە و تەئکیدى لەوە کردەوە وەک پارێزگای هەولێر بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارین بۆ خزمەتکردنى ئه‌و مرۆڤە بەڕێزانەى کە له‌ ڕابردوودا هه‌ریه‌ك له‌ بوارێک به‌شێكى زۆرى ته‌مه‌نى خۆى پێشكه‌ش کردووە بۆ خزمه‌تكردنى كوردستان و شاری کۆیە.
جێگەى باسە، پرۆژەی سەنتەرى خانەنشینى کۆیە، بەشێوە و شێوازێکى سەردەمیانە دروستکراوە و پێکهاتووە لە چەندین بەش، لەوانە قاوەخانە، بەشێک بۆ حەوانەوەى خانەنشینان، سەرتاشخانە، کلینکى تەندروستى و شوێنک بۆ وەرزشکردن و کات بەسەربردنی خانەنشینان.