لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.9.25، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، پیشانگاى شێوەکارى تایبەتى هاوژین موحسین، بەناونیشانى شۆڕشگێڕەکان، کە بەهەماهەنگى بەڕیوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى هەولێر ڕێکخرابوو کرایەوە.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە هەریەک لە زیرەک کەمال، ڕاوێژکارى سەرۆکى هەرێم و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، چەندین وێنەى سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانى کوردستان بەکریستال بەندى نەخشێنرابوون، پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.