لە هەولێر... یادى (10) ساڵەى کردنەوە کونسوڵخانەى چیک کرایەوە

 لە هەولێر... یادى (10) ساڵەى کردنەوە کونسوڵخانەى چیک کرایەوە

لە هەولێر...
یادى (10) ساڵەى کردنەوە کونسوڵخانەى چیک کرایەوە

ئەمشەو چوارشەممە 2024.9.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداربوو لە ڕێورەسمى یادى (10) ساڵەى کردنەوە کونسوڵخانەى گشتیی وڵاتى چیک لە ھەولێر.

لە رێورەسمەکەدا، کە وەزیری ناوخۆ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسیەکان و ژمارەیەکی تر لە وەزیرانی حکومەتی هەرێم و ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و کونسڵ و نێردەی وڵاتان و بەرپرسانی دیکە ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر، لە رێگەی کارێل کۆرتانێک، کونسوڵی گشتی وڵاتی چیک لە هەولێر، بەبۆنەى یادى (10) ساڵەى کردنەوە کونسوڵخانەکەیان، پیرۆزبایی ئاڕاستەى حکومەت و گەل و باڵیۆز و کونسڵ و ستافى کونسڵخانەى چیک کرد و تەئکیدى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى چیک و پارێزگاى هەولێر و کونسڵخانەى وڵاتەکە لە هەولێر کردەوە.