له‌ ساڵیادى ریفراندۆم هەڵمەتێکى دارچاندن بەڕێوە چوو

له‌ ساڵیادى ریفراندۆم هەڵمەتێکى دارچاندن بەڕێوە چوو

ئه‌مرۆ پێنجشەممە 2024.9.26، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ڕاگر و مامۆستایان و قوتابیانى پەیمانگاى تەکنیکى و بەرێوەبەرانى پارک و باخچەکان، ئاو، ژینگە پارێزى، له‌ ساڵیادى ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەڵمەتێکى دارچاندن لە پەیمانگاى تەکنیکى هەولێر بەڕێوە چوو، کە لەلایەن رێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی ڕێکخرابوو.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخراوى ناوبراو، ئاماژەى بەوەدا، لەو یادەدا دارچاندن نیشانەى وەفاداریه‌ بەرامبەر بەو ڕۆژە مەزنە کە ڕۆژى ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە، بەو هۆیەشەوە ژینگەى وڵاتەکەمان گەشەی پێدەدرێت، هیوادارین ساڵانە لە هەرێمى کوردستان ئەم هەڵمەتە بەڕێوە بچێت.