دووەمین کۆنفرانسى زانستى پزیشکی ددانسازیى لە هەولێر ئەنجامدرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.9.26، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە سەرۆکی زانکۆکان و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی و نوێنەر و نێردەی وڵاتان و پزیشک و پسیۆڕان و مامۆستایان، لە هەولێرى پایتەخت، دووەمین کۆنفرانسى زانستى پزیشکی ددانسازیى بەڕێوەچوو، کە لەلایەن زانکۆی پزیشکی هەولێر و زانکۆی ئوردنی ڕێکخرابوو.
پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشی لە ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە کرد و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن، ئاماژەی بەوەشدا بە گرینگیەوە لە ئە نجامدانی ڕاسپاردە و پێشنیار و توێژینەوە زانستییەکانی کۆنفڕانسەکە دەڕوانن کە زەمینە و دەرفەت دروست دەکات لەوەی پۆلێک لە توێژەران بە ھۆی توێژینەوەکانیان دەست بخەنە سەر کێشەکان و ببن بە ڕێگا نیشاندەر بۆ چارەسەرکردن و داھێنانەکانیان پێشکەش بکەن، ئەوە بێجگە لە زیاتر لە یەکتر نزیکبوونەوەی ئەکادیمیستان و گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوونیان لەسەر بابەتە زانستیەکان و ھاوبەشیکردنی یەکتر لە پڕۆژەکانیان.