ههڵمهتێكی چاندنى دار بهڕێوه چوو
ئهمرۆ پێنجشەممە 2024.9.26، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەڕێورەسمێکدا لەپارکی کەسنەزان، لەلایەن ژمارەیەک خۆبەخشەوە ههڵمهتێكی چاندنى دار بهڕێوه چوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە لەلایەن قەیرانەکانى پارێزگا بە هاوبەشى دەزگاى خێرخوازى بارزانى ڕێکخرابوو و هەریەک لە بەڕیوەبەرى ناحییەى کەسنەزان و بەڕێوەبەرانى پارک و باخچەکان و قەیرانەکانى پارێزگا و بەڕێوەبەرى شارەوانى کەسنەزان و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى حزبى و حکومى ناوچەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەرانى هەڵمەتەکە، جەختی لەوەکردەوە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەوزایی و پاکڕاگرتنى ژینگە و لە پێناو زیادکردنى ڕێژەیی سەوزایی لە شارى ھەولێر، هەموو هەوڵێکمان خستۆتە گەڕ بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنوری پارێزگاى هەولێر بۆ ئەوەی شار بەدرەخت ڕازاوەتر بکەین، داواشی لە هاوڵاتیان کرد بەشداربن لە چاندنی دار و نەمام و پارێزگاریکردن لە پاک ڕاگرتنی ژینگەی شار.