سەرۆکی حکومەت، لە ڕەوشی تەندروستی "کاکەمین نەجاڕ" دەپرسێت
سەرۆکی حکومەت، لە ڕەوشی تەندروستی "کاکەمین نەجاڕ" دەپرسێت
ئەمشەو پێنجشەممە 2024.9.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە سەردانی تێکۆشەر "کاکەمین نەجاڕ"ی کرد.
پاشان ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە ڕەوشی تەندروستی بەڕێزیانی پرسی و هیوای تەندروستیەکی باش و زوو چاکبوونەوە و ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.