لە هەولێر ... کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کورد و پرسی کوردستان بەڕێوەچوو

لە هەولێر ... کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کورد و پرسی کوردستان بەڕێوەچوو

لە هەولێر ...
کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کورد و پرسی کوردستان بەڕێوەچوو

ئەمرۆ یەكشەممە 2024.9.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەشداریکرد لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی” ڕۆڵ و کاریگەریی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان لە ناساندنی کورد و پرسی کوردستان”، کە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی سۆران و پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی “ئەکادیمیای زانستیی ڕووسیا”، بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووسیا، لە هەولێرى پایتەخت ڕێکخرابوو.

لە کۆنفڕانسەکەدا، کە کونسڵى ڕووسیا لەهەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى حکومى و توێژەر و ئەکادیمیست و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستایانى زانکۆکان و قوتابیان ئامادەیی ببوون، بەشداربووان، ڕوانگەکانی خۆیان سەبارەت بە بەستێنەوەى مێژوویی و سیاسیی خستە ڕوو کە بۆتە هۆی ئەوەی ڕۆژهەڵاتناسە ڕووسەکان بپڕژێنە سەر کوردستان و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها کولتوری نێوان ڕووسیا و کورد و ئاڵوگۆڕکردنی ئایدیا و ڕوانگە و هاوکاریی زانستی لە نێوان هەردوولادا یەکێکی تربوو لە بابەتە سەرەکییەکانی کۆنفرانس.