دیدارێکى تایبەت بە شێرپەنجە و هۆکارەکانى تووشبوون بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.9.29، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و چەند کەسایەتیەکی دیکەی بەرپرس و پسپۆرانی تەندروستیی، دیدارێکى تایبەت بە شێرپەنجە و هۆکارەکانى تووشبوون و ڕێگا چارەسەرییەکانى، کە لەلایەن دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕێکخرابوو بەرێوەچوو.
تێیدا باس لە چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە هۆ، ئامار و پێشگیرییەکانی نەخۆشیی شێرپەنجە و کاریگەرییەکانی کران، هەروەها پیسبوونی کەشوهەوا، ئاو و خۆراکی ناتەندروست، کەمی چالاکی جەستەیی بە هۆکارێکى ترى زیادکردنی مەترسیی تووشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە لەقەڵەمدرا و پسپۆڕانیش جەختیان لە زوو دەستنیشانکردنى ڕێگا چارەسەرییەکانى کردەوە.