پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامى سەرەکى گەڕەکى زیلانى بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامى سەرەکى گەڕەکى زیلانى بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامى سەرەکى گەڕەکى زیلانى بەسەرکردەوە

"بە گوژمەى (140 ملیۆن دینار) دەست بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە کراوە"

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و كارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەرى شارەوانى چوار و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامى سەرەکى گەڕەکى زیلانى بەسەر کردەوە، کە بە گوژمەى (140 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، بە درێژی (500) مەتر و بە ڕووبەری (5000 مەتر2) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیاران و کرێکارانى پڕۆژەکە، جەختى لەوە کردەوە، پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، هەوموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ، هەروەها ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردن و ئەنجامدانى پڕۆژەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر زۆر لەوە زیاترە.