لە كابینەی نۆیەمدا ڕێگەی نێوان ( هەولێر - دهۆک ) بە گوژمەی ( 399 ملیار دینار ) تەواوکراوە
لە كابینەی نۆیەمدا ڕێگەی نێوان ( هەولێر - دهۆک ) بە گوژمەی ( 399 ملیار دینار ) تەواوکراوە
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای فشارە ئابووری و سیاسییەکان، لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان بەردەوام بووە، چەندین کار و پرۆژەی تریش لە دروستکردندان و بە زووترین کات دەچنە خزمەت هاووڵاتییانی کوردستان، یەکێک لەوانەش پڕۆژەى ڕێگەی نێوان هەولێر- دهۆكە، کە بە گوژمەی ( 399 ملیار دینار ) دروست کراوە، درێژییەکەی ڕێگاکە زیاتر لە ( 86 کیلۆمەترە ) و پانیی هەر سایدێکی ڕێگەکە زیاتر لە ( 11 مەترە ) و ژمارەیەکی زۆر لە ئۆڤەرپاس و یوتێرنی لەخۆ گرتووە و بە شێوازێکی سەردەمیانە و مۆدێرن دروستکراوە.
پێشتر ڕێگەی نێوان هەولێر- دهۆك، ڕێگەیەکی پڕ لە مەترسی بوو و بەهۆی خراپی و زۆریی ڕێگەکە، هاوڵاتییان نەیاندەتوانى بە ئاسانی هاتوچۆ لەنێوان ئەو دووشارەدا هاتووچۆ بکەن، بەڵام لە ئێستادا دواى تەواوبوونى ڕێگاکە، هاوڵاتییان دەتوانن بە ئاسانی و بە کاتێکی کەمتر هاتوچۆ بکەن.