دارەتوو... بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) دەست دروستکردنى شەقام و ئاوەرۆی لوولەی جووت سایدێکى 30 مەتری کرا

دارەتوو... بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) دەست دروستکردنى شەقام و ئاوەرۆی لوولەی جووت سایدێکى 30 مەتری کرا

دارەتوو...
بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) دەست دروستکردنى شەقام و ئاوەرۆی لوولەی جووت سایدێکى 30 مەتری کرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى بنەسڵاوە و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحییە و شارەوانی دارەتوو و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و ئاوەرۆی لوولەی جووت سایدێکى 30 مەتری له ناحییەکە بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (1 ملیار و 400 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیاندا، گفتوگۆی لەگەڵ تیمی جێبەجێكاری پڕۆژەكە كرد و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكی نیشاندا لە پێناو جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییانى سنوورى ناحییەکە، وێڕاى دەستخۆشی تەئکیدی لە تیمى کارى پڕۆژەکە کردەوە پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا تەواوبکرێت.

جێگەى باسە، درێژى شەقامەکە (1050 مەترە) و ئاوەڕۆکەشى زیاتر لە ( 1200 ) مەترە لەگەڵ شەقامێکى دیکەى خزمەتگوزارى، لەئێستادا پڕۆژەكە لە 75%ى کارەکانى بەکۆتاهاتووە و بە تەواوبوونی هاوڵاتییانى ناحییەکەبە گشتیى سوودى زۆرى لێدەبینن.