بنەسڵاوە ... پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى بەسەرکردەوە

بنەسڵاوە ... پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى بەسەرکردەوە

بنەسڵاوە ...
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى بەسەرکردەوە

"پڕۆژەکە بە گۆژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە"

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.9.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە، بە یاوەرى ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لقى16ى پارتى و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى بنەسڵاوە و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری شارەوانی بنەسڵاوە و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى له بنەسڵاوە بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەى (1 ملیار و 631 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بە ڕێوەچوونى کارەکان دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و جێبەجێکارى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى قەزاکە کرد بە بۆنەى کۆتایی هاتنى پڕۆژەکە، کە یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان لەو شوێنە چارەسەر دەكات، هەروەها بە تەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر باش پێشکەش بە دانیشتووانی ناوچەکە دەکات و بەگشتیى هاوڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.

جێگەى باسە، پرۆژەى نۆژنكردنەوە و دروستكردن و قیڕتاوکردنى سایدى دووەمى شەقامى سەرەكى بازاڕ و سەنتەرى لاوان له بنەسڵاوە، درێژیەکەى (2600)مەتر، قيرتاوكرنەکەى (35,000م2)یە و ئاورۆى لولەيى تيرەى جياوازى (4,750) مەتر درێژییەكەیەتى و بە گوژمەى (1 ملیار و 631 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.