چوارەمین کۆنفرانسی دەرمانسازانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو

چوارەمین کۆنفرانسی دەرمانسازانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە 2024.10.1، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و ژمارەیەکی دیکە لە پزیشک و پسپۆڕان و شارەزایان، سەندیکای دەرمانسازان، چوارەمین کۆنفرانسی لەژێر ناونیشانی "پیشەمان ئایندەمانە" سازکرد.
تێیدا، چەند پانێڵێکی جیاواز بەڕێوەچوو و تيشک خرایەسەر گرنگی چالاكیەکانی سەندیکا و زياتر ناساندنی دەرمان سازان.