لە هەولێر .... پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی نەخۆشى شەکرە بەڕێوەچوو

 لە هەولێر .... پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی نەخۆشى شەکرە بەڕێوەچوو


ئەمشەو چوارشەممە 2024.10.2، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محمد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و ژمارەیەکی دیکە لە نوێنەری وڵاتان و پزیشک و پسپۆڕان و شارەزایان، کۆمەڵەی پزیشکانی شەکرەی کوردستان، پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی نەخۆشى شەکرەی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشداری پزیشک و پسپۆڕانی پێنج وڵات ( ئەردن، سوریا، لوبنان، فەڵەستین، عێراق) و ژمارەیەکی دیکەی کۆمپانیایی دەرمانسازی سازکرد.
لە کۆنفرانسەکەدا، کۆمەڵێک بابەتى زانستى پزیشکى تایبەت بە نەخۆشى شەکرە لە سەر ئاستی کوردستان، عێراق و جیهان خرایە ڕوو، و تیشکخرایە سەر ئەو بابەتانەی کە ئێستا لە جیهاندا پێشکەوتوون و لە بواری پزیشکیدا کاریان لەسەر دەکرێت، هەروەها دوایین پێشهاتەکانی بواری پزیشکی لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانی بواری شەکرە گفتوگۆى لە بارەوە کرا، بۆ ئەوەی ئەو پێشکەوتن و چارەسەریانەی کە لە وڵاتانی پێشکەوتوو هەیە، بێنە هەرێمی کوردستان و هاووڵاتییانی کوردستان و عێراقیش بە هەماهەنگى پزیشکانی هەرێم و پزیشکانی دەرەوە لێی سوودمەندبن.