هەولێر.. خوازیارین هەمیشە لە ترۆپکی سەرکەوتن بێت
یانەی هەولێر لە نێو یاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری، ئاستێکی بەرز و نایابی نیشاندا لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەرامبەر یانەی زەورا.
سوپاس بۆ هاندەرانی خۆشەویست، کە زیاتر لە 20 هەزار هاندەر لە نێو یاریگا بە شێوەیەکی سەردەمیانە و شارستانیانە هاندەری یانەی شارەکەیان بوون، دەستخۆشی لە یاریزان و ڕاهێنەر و دەستەی کارگێڕی و سەرۆکی یانەی ههولێر دەکەین، ئومێدی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ یانەی دایک، یانەی پایتەختی کوردستان، هەولێری شەکرە شار دەخوازین لە یارییەکانی داهاتوویاندا، خوازیارین هەمیشە هەولێر لە ترۆپکی سەرکەوتن بینین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.10.5