لە هەولێر ... بەردەوامین لە خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتییان
لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى پلان و بەرنامەى کابینەى نۆیەم بۆ خزمەتگەیاندنى زیاتر بە هاوڵاتییان، پڕۆژەکانى پەرەپێدان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە سەرجەم سێکتەرەکان بەردەوامە، بە تایبەتى ڕێگا و بان و قیڕتاوکردنى شەقام و سوچە و کۆڵانەکانى ئەو گەڕەک و شوێنانەى کە پێویستیان بە گەیاندنى خزمەتگوزاریى و ئاوڕلێدانەوەى زیاتر هەیە.