بەحركە ... لە چەند ڕۆژى داهاتوودا قوتابخانەیەکی ئامادەیی 18 پۆلی سەردەمیانە دەکرێتەوە

بەحركە ... لە چەند ڕۆژى داهاتوودا قوتابخانەیەکی ئامادەیی 18 پۆلی سەردەمیانە دەکرێتەوە

بەحركە ...
لە چەند ڕۆژى داهاتوودا قوتابخانەیەکی ئامادەیی 18 پۆلی سەردەمیانە دەکرێتەوە

ئەم قوتابخانەیە کە بەشێوە و شێوازێکى سەردەمیانە لە سەر ڕووبەرى 500 مەتر دووجا لە ناحییەى بەحرکە بە هەموو پێداویستیەکەوە دروستکراوە، لە چەند ڕۆژى داهاتوو بە ڕووى خوێندنى ( هەزار و 260 ) قوتابی دەکرێتەوە و هەردوو قوتابخانەی ئامادەیی بەحرکەی کچان و هەرمانی بنەڕەتی کچان دەگوازرێنەوە بۆ ئەم قوتابخانەیە.

قوتابخانەکە پێکهاتووە لە 30 ژوور بۆ کارگێرى و مامۆستایان و هۆڵى خوێندن، ئەوە جگە لە تاقیگەکانی ( فیزیا، کیمیا، زیندەزانی و کۆمپیۆتەر و کافتریا و گۆڕەپانی یاریگا ) و چەندین خزمەتگوزاری دیکە و لە سەر ئەرکی وەبەرهێنەر ئەحمد رێکانی، وەک کارێکى خێرخوازى دروستکراوە.

جێگەى باسە، تا ئێستا لە سەنتەری ناحیەی بەحرکە 13 قوتابخانەی بنەڕەتی و سێ قوتابخانەی ئامادەیی هەنە و فەرمانی دروستکردن بۆ دوو قوتابخانەی دیکەش دەرچووە.