هەولێر ... لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەت، بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) بەشی (CT - SCAN) لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوا کرایەوە

هەولێر ...  لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەت، بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) بەشی (CT - SCAN) لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوا کرایەوە

هەولێر ...
لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەت، بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) بەشی (CT - SCAN) لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوا کرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.7، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە ئامادەبوونى د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندى و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرس و پسپۆرانی تەندروستیی و بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەکە، لە ڕێورەسێکەدا بە گوژمەى ( 1 ملیار و 155 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاواى شارى هەولێر بەشی (CT - SCAN) کرایەوە.

جێگەی باسە، بەشەکە پێکهاتووە لە دابینکردنى ئامێرى سیتى سکان جۆرى (128slice) مۆدێل 2023 و دابینکردنى ( 1 ) سۆنەرى پێشکەوتوو و ڕۆژنا 35 بۆ 40 نەخۆش لەو بەشەدا خزمەتگوزاریی تەندروستیان پێشکەش دەکرێت.