پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەرەی تورکمانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەرەی تورکمانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی بەرەی تورکمانی کرد

رۆژی دووشەممە 2024.10.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی بارەگای هەولێری بەرەی تورکمانی کرد و لەلایەن ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی لە نەتەوەی تورکمان، جەختی لە پێکەوەژیانی نەتەوەکان و پشتیوانیکردن لە مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

جێگەی باسە، لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 1997 لەیەکەم کۆنگرەی لایەنە سیاسییەکانی تورکمان، بڕیار درا ئەو ڕۆژە بکرێتە ڕۆژی نەتەوەیی تورکمان و لەو ڕۆژەوە ساڵانە پێکھاتەی تورکمان ئەو یادە بەرز ڕادەگرن.