بە ئامادبوونی پارێزگاری هەولێر، لە ماڵی تورکمان ئاهەنگێکی هونەری بەڕێوەچووە
بە ئامادبوونی پارێزگاری هەولێر، لە ماڵی تورکمان ئاهەنگێکی هونەری بەڕێوەچووە
ئەمشەو چوارشەممە 2024.10.9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی و محمد دلشاد، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری تورکمان و چەند کەسایەتیەکی هەولێریی و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، ئاهەنگێکی گۆرانی و مۆسیقای تورکمانی کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری تورکمانی ڕێکخرابوو، لە ماڵی ڕۆشنبیر و لاوانی تورکمان بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەکەدا، چەندین پارچە مۆسیقا و گۆرانی کەلتووری تورکمانی و خوێندنەوەی هونراوە پێشکەش کرا.
پاشان پارێزگاری هەولێر سەردانی پیشانگایەکی هونەری شێوەکاری کرد، دوای بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی پیشانگاکە، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری تورکمانی و ماڵی تورکمان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.