پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەترانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەترانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی مەترانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی هەولێری کرد

ئێوارەی چوارشەممە 2024.10.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەری ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، لە قەزایی عەنکاوە، سەردانی مەتران بەشار مەتی وەردە، مەترانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی هەولێری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی برایەتی و ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانى نێوان پێکھاتەکانی کوردستان کرا و جەخت لە پێکەوەژیانی نەتەوەکان و پشتیوانیکردن لە مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

برەودان بە پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمى کوردستان، کە بۆتە مەڵبەند و نموونە لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوە کردەوە، هەرێمى کوردستان لە نێویشدا هەولێرى پایتەخت هەمیشە لانکەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بووە بۆ هەموو پێکهاتەکان هەر بەو جۆرەش دەمێنێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە مەترانی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی، سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ سەردانەکەی و تەئکیدی لە برایەتى و پێکەوە ژیان کردەوە و ئومێدی خواست هەرێمى کوردستان و هەولێری پایتەخت هەمیشە بە نموونەى سەقامگیرى و پێشکەوتن و بەها بەرزەکانى مرۆڤایەتى بمێنێتەوە.