لە هەولێر .... شەقامێک بەناوى تێکۆشەری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو ( خالید ئاژگەیی ) دەکرێت
لە هەولێر ....
شەقامێک بەناوى تێکۆشەری گەلەکەمان خوالێخۆشبوو ( خالید ئاژگەیی ) دەکرێت
رۆژی چوارشەممە 2024.10.9، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2ـی پارتی و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەری شارەوانی دوو و ژمارەیەکی دیکە لە بنەماڵە و کەس و کارى، وەک ڕێزلێنان لە خەبات و تێکۆشانى و بنەماڵە تێکۆشەرەکەى، شەقامێک لە شارى هەولێر بە ناوى کەسایەتی دیارى شارى هەولێر و پێشمەرگە و تێكۆشەرى گەلەکەمان خوالێخۆشبوو ( خالید ئاژگەیی ) کرا و پەردە لە سەر تابلۆی شەقامەکە لادرا.