هەولێر... گەلەریەکى هونەرى شێوەکارى کرایەوە

هەولێر... گەلەریەکى هونەرى شێوەکارى کرایەوە

هەولێر... گەلەریەکى هونەرى شێوەکارى کرایەوە

رۆژی چوارشەممە 2024.10.9، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەى پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتى هەرێم و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى، لە ڕێورەسمیکدا گەلەرى هونەرى هونەرمەندى شێوەکار قەرەنى جەمیل لە شارى هەولێر کرایەوە.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەکى بەرچاوو لە هونەرمەند و هونەر دۆست و نووسەر و ڕۆشنبیران بە شداربوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد بۆ کردنەوەى گەلەرییەکەى، کە بۆتە شوێنێکى کەلتوورى و هونەرى لە شارى هەولێر و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.

- قەرەنی جەمیل لە ساڵی 1954 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.
- لە ساڵی 1977 بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1984 کۆرسی یەک ساڵەی (لیتۆگراف)ی لە ئیسپانیا تەواوکردووە.
- یەکەمین پیشانگای تایبەتیی خۆی لە ساڵی 1977 لەهۆڵی (ئەیوبیە)ی شاری هەولێر کردووەتەوە.
- بەشداریی زیاتر لە (40) پیشانگای هاوبەشدا کردووە لە (بەغدا، هەولێر، ئیتاڵیا، بەرشلۆنە، ئەلمونێیکەر، ڤالێنسیا، بڕۆکسل، کۆپنهاگن، هۆڵندە و پۆڵنیا).