لەم نزیکانە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان دەکرێتەوە

لەم نزیکانە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان دەکرێتەوە

لەم نزیکانە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان دەکرێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.10، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى نۆژەنکردنەوەى، مۆنۆمێنتی شەهیدانى کوردستانی بەسەرکردەوە، کە بڕیارە لەم نزیکانە بکرێتەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى کارەکانى نۆژەنکردنەوەکەی و پێداویستیەکانى کۆڵییەوە و بەشەکانى بەسەرکردەوە.

مۆنۆمێنتی شەهیدان کە کەوتۆتە بەرزاییەکانى ناحیەى كەسنەزان و وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە، پڕۆژەیەکى تەواونەکراو بوو و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەسەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لە سەر خەرجکردنی گوژمەی ( 5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەى، لە ئێستاشدا، نۆژەنکردنەوەکەی بە کۆتاهاتووە و لەم نزیکانە بەڕووی هاوڵاتییان و گەشتیاران دەکرێتەوە.