بەگوژمەى زیاتر لە ( 14 ملیار دینار ) بەردى بناغەى چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لەدەڤەرى زرارەتى دانرا

بەگوژمەى زیاتر لە ( 14 ملیار دینار ) بەردى بناغەى چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لەدەڤەرى زرارەتى دانرا

بەگوژمەى زیاتر لە ( 14 ملیار دینار ) بەردى بناغەى چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لەدەڤەرى زرارەتى دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.10، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەى رێزدار مەسرور بارزانى سەرۆکى حکمەتى هەرێمى کوردستان بۆ گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى، لە ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و حامد محمد، قائیمقامی پیرمام و بەڕێوەبەری ناحییەى دارە شەکران و بەڕێوەبەری پاراستن و چاککردنی ڕێگاو بانی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاوی دەوروبەر و سەرۆکی شارەوانی دارەشەکران و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و تیمى ئەندازەى پڕۆژەکان، بە گوژمەی زیاتر لە ( 14 ملیار دینار ) لەناحییەی دارەشەکران لە دەڤەری زارەتی بەردى بناغەى چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى لە دەڤەری زرارەتی لە ( دروستکردنی بەنداو، دروستکردنى شەقام، قیرتاوکردن، سێکتەرى ئاو و کارەبا) دانرا.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانى دەڤەرەکە، ئاماژەى بەوەدا ئەگەرچى لە ساڵانی ڕابردوو، ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی دارایی بووینەوە، کێشە، کۆسپ، گیر و گرفتی زۆریان لە دەرەوە و ناوەوە بۆ حکومەتى هەرێمی کوردستان دروست کرد، بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە و بەئیرادەی سەرۆکوەزیران رێزدار مەسرور بارزانى و خۆڕاگری هاوڵاتییان و پشتگیریی و پشتیوانیی بەردەوامى جەنابى سەرۆکى حکومەت، توانرا بەشێکی زۆری ئەو کێشە و ئاستەنگانە تێپەڕێنین و درێژە بە بەرنامە و پرۆژەکانی خزمەتگوزاریی بدەین و بەپێى ئیمکانیاتى بەردەست لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگا و بودجەى تایبەت، ڕێژەیەکى زۆر لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامبدەین بەتایبەتى لەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستیان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە.

گوتیشى: "ئامانجی سەرەکی کابینەى نۆیەم، پێشخستن و بونیاتنانی کوردستانێکی بەهێزە، لەو چوارچێوەیەشدا هەمیشەش ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ڕای سپاردووین ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە دەستى ئاوەدانى و خزمەتگوزاریان پێبگات و خزمەتى زیاتر و باشتریان پێشکەش بکرێت، دەڤەرى زرارەتیش لە ڕووى ژمارەى دانیشتووانەوە و لەڕووى جوگرافیەوە ئەو شوێنە گرنگەیە کە لە بەرنامە و پلانەکانمان بەبەردەوامى گرنگى پێ دراوە و پێ دەدرێت، بەهیواى ئەوەى ئەنجامدانى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەش ببێتە مایەى ڕەزامەندیى خەڵکى دەڤەرەکە کە شایەنى خزمەتکردنى زۆر زیاترن".