هەولێر ..... لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەت سێ پارك دروست دەكرێت
هەولێر .....
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەت سێ پارك دروست دەكرێت
لە سەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارازانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەگوژمەی (21 ملیار و 740 ملیۆن دینار ) سێ پارك لەهەولێر دروست دەکرێت.
ئەو سێ پاركەش بەو شێوەیەیە:-
- پارکی یەکەم تەواو بووە و هەموو قۆناغەكانی جێبەجێ كراوە و خەڵك و هاووڵاتییان سوودی لێوەردەگرن، ئەویش پاركی 150 مەترییە، كە دەكەوێتە یەكتربڕی شەقامی سەرەكیی هەولێر– پیرمام و شەقامی 150ی خێرا و بە گوژمەی 3 ( ملیار و 700 ملیۆن دینار ) دروستکراوە.
- پارکی دووم، پارکی ڕەشکینە، بە گوژمەی ( 15 ملیار دینار)ی بەردی بناغەی دانراوە و ئێستا قۆناغی یەكەمی ئەو پاركە دەستی پێكردووە.
- پارکی سێیەم، پاركی یەكتربڕی شەقامی هەولێر– مووسڵ و شەقامی خێرای 120 مەتریە، کە گوژمەی ( 3 ملیار و 40 ملیۆن دینار ) ی بۆ تەرخان كراوە و بەردی بناغەشی دانراوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.
جێگەی باسە، دروستکردنی ئەو سێ پاركە جگە لەوەی سوودیان دهبێت بۆ زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی، هاوكات جوانییەكی زۆریش بە شەقامە سەرەكی و دەروازەكانی شاری هەولێر دەدەن.