بۆ خێراتركردنی پڕۆژەكانی كەرتی 8ی حەسارۆكان ئامێرەكانی كاركردن زیاد دەكرێن
بۆ خێراتركردنی پڕۆژەكانی كەرتی 8ی حەسارۆكان ئامێرەكانی كاركردن زیاد دەكرێن
لە سەر فەرمانی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕاسپردراوە، بۆ خێراتركردنی كارەكانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی 8ی حەسارۆكان و نزیكبوونەوەی وەرزی زستان، تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەكانی ئەو كەرتە، ئامیرەكانی كاركردن زیاد بكەن، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی چرتر كارەكان جێبەجێ بكرێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، كە بە بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە كەرتی 8ی حەسارۆكان بۆ ئەو مەبەستەش لایەنی پەیوەندیداری ڕاسپاردووە بۆ خێراتركردنی كارەكان و تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ئەو كەرتە.