کەسنەزان ... بەگۆژمەی زیاتر لە( 7 ملیار دینار) رێگە سەرەکی و شەقامەکانی ناوچەی پیشەسازی ناحییەکە قیرتاو دەکرێت
کەسنەزان ...
بەگۆژمەی زیاتر لە( 7 ملیار دینار) رێگە سەرەکی و شەقامەکانی ناوچەی پیشەسازی ناحییەکە قیرتاو دەکرێت
لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە پێناو باشترکردنی ڕێگاوبانەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ، بە گوژمەی ( 7 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) چەندین پرۆژەی دروستكردنی شەقام و رێگەی ناوچەی پیشەسازی كەسنەزان لەسەر داهاتی شارەوانی جێبەجێ دەكرێن.
لە سنووری ناحییەی كەسنەزان، لە مانگی رابردووەوە نزیكەی 14 شەقامی ناوخۆیی لەنێو كەسنەزان بە گوژمەی( 284 ملیۆن دینار ) لەسەر داهاتی شارەوانی و چوار شەقامیش بە گوژمەی( 130 ملیۆن دینار) قیرتاوكراوە، جگەلەوەی لە ماوەی رابردوودا بە گوژمەی ( 407 ملیۆن دینار )كاری رێگەسازی و قیرتاوكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە گەڕەكەكانی قەرەبوو و یەك و شوبات و كەمئەندامان جێبەجێكراون.
لەئێستاشدا، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ناوچەی پیشەسازی كەسنەزان کە رووبەرەكەی زیاتر لە 608 دۆنمە، بڕیارە كاری دروستكردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و قیرتاوكردنی بۆ جێبەجێ بكرێت.