بەگوژمەی نزیکەی (650 ملیۆن دینار)، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکى 30 مەترى و ئاووڕۆ لە ( گەڕەکی ژیان ) دانرا

ئەمڕۆ شەممە 2024.10.12، بەئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و تارا عەبدولغەنی،بەڕێوەبەرى شارەوانى پێنج و ژمارەیەکى تر لەئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لەڕێورەسمێکدا، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامێکی 30 مەترى بە ڕووبەرى 24 هەزار مەتر دووجا و ئاوەڕۆلە ( گەڕەکى ژیان ) دانرا، کە بە گوژمەى( 639 ملیۆن و 617 هەزار دینار ) لە سەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، داوایان لە تیمەكانی شارەوانی كرد، لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنى پڕۆژەکە، هەروەها ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكیان لە پێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییان و دانیشتوانى گەڕەكەكە و جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەربڕی.