پارێزگاری هەولێر، بازاڕی لەنگەی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بازاڕی لەنگەی بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بازاڕی لەنگەی بەسەرکردەوە

ئێوارەی شەممە 2024.10.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا و ئاوی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و کاسبکار و دوکانداران، بازاڕی لەنگەی شاری هەولێری بەسەرکردەوە.

پارێزگاری هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی بازاڕی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکار و دوکانداران و هاوڵاتییان کرد.