بنەسڵاوە ... بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، جووت سایدى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى کرایەوە
بنەسڵاوە ...
بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، جووت سایدى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى کرایەوە
"پڕۆژەکە بە گۆژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار و 631 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە"
رۆژی شەممە 2024.10.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى بنەسڵاوە و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری شارەوانی بنەسڵاوە و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى حکومى و حزبى و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، جووت سایدى شەقامى سەرەكى بازاڕ - سەنتەرى لاوانى له بنەسڵاوە کرایەوە، کە بە گوژمەى (1 ملیار و 631 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە.
پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى شەقامەکە دەستخۆشى لە تیمى سەرپەرشتیار و جێبەجێکارى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایشی لە دانیشتوانى قەزاکە کرد بە بۆنەى تەواوبوونى پڕۆژەکە، کە یەکێكە لە پرۆژە گرنگەکان و گرفتی شەقام و هاتووچۆیى هاوڵاتییان لەو شوێنە چارەسەر دەكات، هەروەها بە تەواوبوونى ئاسانكارییەكی زۆر باش پێشکەش بە دانیشتووانی قەزاکە دەکات و بەگشتیى هاوڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.
جێگەى باسە، پرۆژەى نۆژنكردنەوە و دروستكردن و قیڕتاوکردنى دووسایدى شەقامى سەرەكى بازاڕ و سەنتەرى لاوان له بنەسڵاوە، درێژیەکەى (2600)مەتر، قيرتاوكرنەکەى (35,000م2)یە و ئاورۆى لولەيى تيرەى جياوازى (4,750) مەتر درێژییەكەیەتى و بە گوژمەى (1 ملیار و 631 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراوە.