بە گوژمەى زیاتر لە ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و ئاوەڕۆ بۆ شوققەکانى شەهیدانى بنەسڵاوە دانرا

بە گوژمەى زیاتر لە ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و ئاوەڕۆ بۆ شوققەکانى شەهیدانى بنەسڵاوە دانرا

بە گوژمەى زیاتر لە ( 2 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و ئاوەڕۆ بۆ شوققەکانى شەهیدانى بنەسڵاوە دانرا

رۆژی شەممە 2024.10.12، لە بەردەوامى گەپاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى خزمەتگوزارى بە هەموو ئەو شوێن و ناوچانەى کە کەمترین دەستى ئاوەدانییان پێگەیشتووە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى بنەسڵاوە و مەریوان هادى، بەرێوەبەرى گشتیی شارەوانییەکان و زەردەشت سەرسام، بەڕیوەبەرى ئاوەڕۆى هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى بنەسڵاوە و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیاران، لە ڕێورەسمێکدا بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى شەقام و ئاوەڕۆ بۆ شوققەکانى شەهیدانى لە سنوورى قەزایی بنەسڵاوە دانرا، کە بە گوژمەى( 2 ملیار و 597 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى دەکرێت.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە بارەى پڕۆژەکە، وێڕاى پیرۆزبایی لە خەڵک و دانیشتوانى ناوچەکە، ئاماژەى بەوەدا، دەستکردن بەو پڕۆژەیە لەو ناوچه‌یه‌دا که‌ شایستە و شایەنى ئەوەن خزمەتى زیاتریان پێشکەش بکرێت، هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى ئاوەدانى زیاترى سنوورى پارێزگاى هەولێر، هیوادارین بەگوێرەى ئەو پلانەى کە دارێژراوە پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا بەکۆتا بێت.

گوتیشى، "لە ماوەى ڕابردوو لەسەر فەرمان وڕاسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و لە چوارچێوەى گرنگیدانى کابینەی نۆیەمى حکومەتى هەرێم، چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزارى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە، هه‌میشه‌ش جه‌نابى سەرۆکى حکومەت، ڕایسپاردووین پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى و دەستى ئاوەدانى بەبێ جیاوازیی لە ناو شار و دەرەوەى شار بەشێوەیەکى یەکسان بگەێنین بە هەموو شوێنێک، بەتایبەتى گەڕەکە هەژار نشینەکان و ئەو شوێنانەى کە کەمترین دەستى خزمەتگوزاریى و ئاوادانیان پێگەیشتووە، بۆ سنوورى قەزایی بنەسڵاوەش کە بەشێکی گرنگی پارێزگاى هەولێرە، هەرچی لە توانادابێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی و خزمەتکردنى هاونیشتیمانیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان درێغی لێ ناکرێت".