بەگوژمەی زیاتر لە ( 177 ملیۆن دینار )، لە گەڕەکی ڕۆشنبیری بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی 10 چاووەی کۆڕنیش دانرا
بەگوژمەی زیاتر لە ( 177 ملیۆن دینار )، لە گەڕەکی ڕۆشنبیری بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی 10 چاووەی کۆڕنیش دانرا
رۆژی شەممە 2024.10.12، لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر و تارا عەبدولغەنی، بەڕێوەبەری شارەوانی پێنج و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لە ڕێورەسمێکدا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە شاری هەولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی پردی سندوقی ( 10) چاووەی کەندی کۆڕنیش لە نزیک مزگەوتی حاجی ئیبراهیم مەنتک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری دانرا ، کە بە گوژمەى( 177 ملیۆن و 700 هەزار دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر دەست بە جێبەجێکردنى دەکرێت.
لەوبارەیەشەوە، پارێزگاری هەولێر، جەختی لە سەر هەر جۆرە هاوکاری و پاڵشتییەک کردەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بە زوویی و لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت.