پارێزگاری هەولێر، پردی 10 چاووەی ئاوێنەی شاری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، پردی 10 چاووەی ئاوێنەی شاری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، پردی 10 چاووەی ئاوێنەی شاری بەسەرکردەوە

رۆژی شەممە 2024.10.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پردی ( 10 چاووەی ) ئاوێنەی شاری بەسەر کردەوە، کە بە گووژمەی ( 135 ملیۆن دینار ) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر دروستکراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی و ڕێبوار کاکەیی، بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر و زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئەندازیار و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر کرد.

جێگەی باسە، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو لە شاری هەولێر و لە ئێستاشدا کارەکانی تەواوکراوە.