لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگی ریسایکلینی ئاو دانرا
لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگی ریسایکلینی ئاو دانرا
ئێوارەی یەکشەممە 2024.10.13، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و جێگری نوێنەری ڕێکخراوی یونسێف لە عێراق و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری، لە ڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی ریسایکلینی ئاو لە پارکی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، بە گوژمەی ( 577 هەزار دۆلار ) لەلایەن ڕێکخراوی یونسێف بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دانرا.
جێگەی باسە، پڕۆژەی ریسایکلینى ئاو، پڕۆژەیەکە، ئاوی قورسى گەڕەکەکانی نزیک پارک، ئەو ئاوەی کە لە ماڵان ببەکاردەهێنرێت، جارێكی دیكە پاک دەکاتەوە و بۆ ئاودانی دار و درەختەکانی نێو پارك بەکاردەهێنرێتەوە، بەو شێوەیەش پڕۆژەکە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی سامانی ئاو لە شاری هەولێر.