هەولێر .... بە گوژمەى زیاتر لە ( 8 ملیار دینار) چەندین پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردن دان

هەولێر .... بە گوژمەى زیاتر لە ( 8 ملیار دینار) چەندین پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردن دان

هەولێر ....
بە گوژمەى زیاتر لە ( 8 ملیار دینار) چەندین پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردن دان

لە بەردەوامى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەى زیاتر لە ( 8 ملیار دینار) چەندین پڕۆژە لە بواری جێبەجێکردن دان، بەشێک لەو پڕۆژانەش ئەمانەن:-

- کارى خۆڵکارى لە زۆنى B و C و Dى کەرتى 8ى حەسارۆکان بۆ گشت شەقامەکانى بە گوژمەى 2 ملیار و 884 ملیۆن و 972 هەزار دینار.

- تێكدان و كۆنكریتكردنى شەقام لە گەڕەکى ئیسکان، بە گوژمەى 320 ملیۆن دینار.

- دروستكردنى شەقامێكى 20 مەترى لە تەنیشت پاركى رەشكین، بەگوژمەى 358 ملیۆن و 380 هەزار دینار

- قیرتاوكردنى شەقامێكى 30 مەترى لە گەڕەکى ژیان بە گوژمەى 639 ملیۆن و 617 هەزار دینار

- دروستكردنى برگەی ماوه له بەشێکى شەقامى 120م له چوارێیانى مەخموور بە گوژمەى 1 ملیار و 248 ملیۆن و 550 هەزار دینار

- کۆنکریتکردنى چەند شەقامێک لە گوندى گݛده ڕەشەى گەورە + نۆژەنکردنەوە و کۆنکریتکردنى شەقام لە گەڕەکى ئازادى، بەگوژمەى 299 ملیۆن و 168 هەزار دینار

- دروستكردنى پاركێك له گەره‌كى ژیان بە گوژمەى 1 ملیار و 40 ملیۆن و 477 هەزار دینار

- شتایگەر کردنى ناو پارکى سامى عەبدولڕەحمان، بە گوژمەى 95 ملیۆن و 240 هەزار دینار

- دروستکردنى شەقامێک بە درێژى 100 مەتر لە گەرەکى سەربەستى، بە گوژمەى 26 ملیۆن و 64 هەزار دینار

- چاککردنى دورگەى ناوەندى شەقامى شۆڕش - پیرمام، بە گوژمەى 94 ملیۆن و 745 هەزار دینار

- ئامادەکردنى شوێن و گواستنەوەى زبڵ و دانانى حاویە لە ناوچەى پیشەسازیی باکوور و بازاڕى سپى، بە گوژمەى 10 ملیۆن و 85 هەزار دینار

- نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامێک لە گەڕەکى هەولێرى نوێ، بە گوژمەى 88 ملیۆن و 814 هەزار دینار

- چاککردنەوە و قیڕتاوکردنى شەقامێک بە درێژى 260 مەتر لە پشت فامیلى مۆڵ، بە گوژمەى 97 ملیۆن و 482 هەزار دینار

- قیڕتاوکردنى چەند شەقامێک لە کەلەکین، بە گوژمەى 76 ملیۆن و 780 هەزار دینار

- جیاککردنەوە و دابەزاندن و خاوێنکردنەوەى زەوییەکانى کەرتى 81ى گەڕەسۆر، بە گوژمەى 194 ملیۆن و 830 هەزار دینار

- دروستکردنى چەند شەقامێکى 20 مەترى و 15 مەترى لەکەرتى 3 هەزارى گەڕکى سەربەخۆیی، بە گوژمەى 276 ملیۆن و 650 هەزار دینار