سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی ( بەحرکە)ی واژۆ کرد

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی ( بەحرکە)ی واژۆ کرد

سەرۆکی حکومەت فەرمانی بە قەزاکردنی ( بەحرکە)ی واژۆ کرد

ئەمڕۆ 10/15 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی بە قەزاکردنی (بەحرکە)ی واژۆ کرد .

لە فەرمانەکەدا هاتووە ، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە 316، بەپێی مادەی 26/یەکەم لە یاسایی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ژمارە 3ی ساڵی 2009ی هەموارکراو، بڕیاردارا بە هێنانەکایەی قەزای (بەحرکە) لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستای ناحیەی (بەحرکە) .

ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونییەوە ، واتا 2024/10/15 جێبەجێ دەکرێت.