پارێزگارى هەولێر پیشانگایەکى شێوەکاری کردەوە

پارێزگارى هەولێر پیشانگایەکى شێوەکاری کردەوە

پارێزگارى هەولێر پیشانگایەکى شێوەکاری کردەوە

ئەمرۆ سیشەممە 2024.10.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیا، پیشانگایەکی تایبەتی شێوەکاری بۆ هونەرمەند "ناهید مینبەری" بە ناونیشانی "چریکەی مێژوو" کردەوە.

لە کردنەوەی پیشانگاکە، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوو لە هونەرمەندان ئامادەی بوون، دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.