پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین) بەسەرکردەوە
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین) بەسەرکردەوە
"کە بەگوژمەى ( 849 ملیۆن و 909 هەزار دینار) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە"
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.10.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین) بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (849 ملیۆن و 909 هەزار دینا) دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد و، تەئکیدی لەوەکردەوە هەموو هەوڵێکى خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەى پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بە کۆتابێت.
جێگەى باسە، پڕۆژەى دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاوی لە گەڕەکەکانی (کرێکاران، ڕزگاری، سەفین) پێکهاتووە لە دانانی بۆڕی پۆلی ئەثیلین تیرە (90، 110، 160 ) ملم و درێژی بۆڕی ( 13820 ) مەتر دووجا و ماوەی پڕۆژە 180 ڕۆژە و لەئێستادا 70%ی کارەکانی بەکۆتا هاتووە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ڕاستەوخۆ جێبەجێدەکرێت.