دوای تەواوبوونی کەرنەڤاڵی فراوانی جەماوەری ئەمڕۆی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، هەڵمەتی پاککردنەوە دەستی پێکرد
دوای تەواوبوونی کەرنەڤاڵی فراوانی جەماوەری ئەمڕۆی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، هەڵمەتی پاککردنەوە دەستی پێکرد
ئەمشەو سێشەممە 2024.10.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کەناڵەکان، لەبارەی کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە یاریگەی نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری، سوپاسی هاوڵاتیان و هاوشارییانی شاری هەولێر کرد، کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێوازێکی شارەستانیانە بەشدار بوونە لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن.
لە بارەی پاککردنەوەی یاریگای نێودەوڵەی فەڕەنسۆ هەرییش، کە ئەمڕۆ گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردی تێدا ئەنجامدرا، هەروەها خاوێنکردنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان لە پۆستەری کاندیدان و دروشمی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانییەکان، ڕایگەیاند: " لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەو هەڵمەتی بانگەشە بەکۆتادێت، بۆیە داوا لە کاندیدانی هەموو لایەنە سیاسی و قەوارەکان دەکەین، هەروەک چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ئەو شوێنانەیان بێ بەرامبەر بەکارهێناوە، ئومێد دەکەین هاوکاری تیمەکانی شارەوانی و ژینگە پارێزانبن و بە پابەندبوون بە رێساو یاساکانی کۆمیسۆن، دەست بە هەڵگرتنەوەی پۆستەرەکانیان بکەن و شار خاوێن بکەنەوە".
دوای کۆنگرەکەش، بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، لەلایەن تیمەکانی شارەوانی و ژینگەپارێزی، دەست بە هەڵمەتی پاککردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕەنسۆ هەریری کرا.