بە گوژمەى زیاتر لە ( 25 ملیار دینار ) بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى بۆ کەرتی باغلومنارە دانرا

بە گوژمەى زیاتر لە ( 25 ملیار دینار ) بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى بۆ کەرتی باغلومنارە دانرا

بە گوژمەى زیاتر لە ( 25 ملیار دینار ) بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریى بۆ کەرتی باغلومنارە دانرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ى ئۆکتۆبەرى 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەک لە ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە گوژمەى زیاتر لە ( 25 ملیار دینار ) لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگیان بۆ کەرتی باغلومنارە دانرا.

لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و کارزان هادى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و خاوەنی زەویەکانی کەرەتەکە ئامادەی بوون، وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکانى کەرتی باغلومنارە بە گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان، کە خواست و دوای زۆری هاوڵاتییانی لەسەربوو، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد بۆ پاڵپشتیکردنی لە خێرا گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە کەرتی باغلومنارە و هاوکات ئاوەدانکردنەوەی لەگەڵ کەرتی 8ـی حەسارۆکان.

هەروەها هەردوو لا جەختیان لەوەکردەوە، ئەو پڕۆژانە دیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتییانی شاری هەولێر و ئومێدیان خواست لە زووترین کاتدا پڕۆژەکان لە ماوەی دیاریکراوی خۆیدا بەکۆتابێت.

جێگەى باسە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیش بریتین لە ( 5 کم دروستکردنى شەقامی 10 مەتر، 29 کم دروستکردنى شەقامی 12 مەتری و 15 مەتری، 7 کم دروستکردنى شەقامی 20 مەتری، 3 کم دروستکردنى شەقامی 30 مەتری، 12 کم دروستکردنى دووشەقامی سەرەکی 60 مەتری، تێکرای پرۆژەکەش بە رووبەری ( 1 ملیۆن و 420 هەزار ) مەتر دووجایە و نزیکەی ( 6 هەزار ) پارچە زەوی لەو گەڕەکە سوود مەند دەبن لەو پرۆژانە، ئەوە جگە لەوەی بە تەواو بوونی دوو شەقامی سەرەکی 60 مەترى کە هەردوو شەقامی سەرەکی 120 مەترى و 150 مەترى خێرا لەگەڵ گەڕەکەکە بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆیەوە ئاسنکاریەکی زۆر پێشکەش بە هاتووچۆى دانیشتوانی ئەو بەشەی شاری هەولێر دەکات.