بە گوژمەی زیاتر لە ( 500 ملیۆن 775 هەزار دینار )، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکى دیکەى خزمەتگوزاریی لە كەرتی 8ی حەسارۆكان دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.17، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری کارزان هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و ژمارەیەکی تر لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیاران، لەڕێورەسمێکدا بەردی بناغەی پرۆژەی کردنەوەی شەقامە 20 مەتری و 30 مەتریەکانی گەرەکی مەریوانى کەرتى 8ی حسارۆکان لە زۆنی A دانا، کە بە گوژمەى( 500 ملیۆن و 775 هەزار دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بارەى پڕۆژەکەوە، هەریەک لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکانی کەرتی 8ـی حەسارۆکان، ئاماژەیان بەوەدا، دەستکردن بەو پڕۆژەیە، هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى ئاوەدانى زیاترى سنوورى پارێزگاى هەولێر، و ئومێدیان خواست بە گوێرەى ئەو پلانەى کە دارێژراوە پڕۆژەکان لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا بەکۆتا بێت، بۆ ئەومەبەستەش جەختیان لە هەر جۆرە هاوکاری و پاڵشتییەک کردەوە.

جێگەى باسە، پرۆژەکە پێکهاتووە لە کردنەوەی شەقام بە درێژی 11 کم بە رووبەری 2هەزار 35 مەتر دووجا، کە تێیدا 4,500 پارچە زەوی کەرتى ناوبراو لێى سوودمەنددەبن.