وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هه‌ولێر، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕى قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان بەسەرکردەوە

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هه‌ولێر، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕى قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان بەسەرکردەوە

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هه‌ولێر، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕى قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان بەسەرکردەوە

نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنجشەممە 2024.10.17، ساسان عەونى، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بە یاوەرى مەسعود کارەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندى و بەرێوەبەرى گشتیى شاره‌وانییەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى یەک، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى کارەکان، پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕى قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان بەسەرکردەوە.

لە بەسەر کردنەوەکەیاندا، لە نزیکەوە له‌گه‌ڵ كاسبكار و دوكاندارانى بازاڕەکە گفتوگۆیان كرد و لە پێداویستى و کەم و کوڕییەکانیان کۆڵییەوە و جەختیان لە به‌ڵێنی رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کردەوە، كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانادابێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕه و خزمه‌تكردنی دوکاندار و كاسبكاران‌، ئه‌نجام بدرێت.

پاشان لەلایەن کاسبکار و دوکاندارانى قەیسەرى بەمەبەستى گەیاندنى سوپاس و پێزانین، لە بەرامبەر بە هاناوەچوون و یارمەتیدانیان لە کاتى لێقەوماندا، بە ئامادەبوونى وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر و د.بەشیر حەداد و گەیلان حاجى سەعید، سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازیى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە کەسایەتی شاری هەولێر وهەولێرییەکان و بەرپرسانى دیکەى حزبى و حکومى، نیوەڕۆخوانێکیان ڕیکخست.