( 100 ) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان كرا
( 100 ) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان كرا
"( 6 هەزار و 706 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى"
لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئهمڕۆ پێنجشەممە 2024.10.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى برزۆ زیاد، بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى شەشەم (100) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا، سوپاسى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى کرد، بۆ چارەکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندىی هەژاران و کەمدەرامەتان، هەروەها پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ئومێدى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆیان، داواشى کرد ئەو هاوڵاتییانەى کە تاوەکو ئیستا مامەڵەکانیان پیشکەش نەکردووە، تاکو 2024.12.1 کەدوا مۆڵەتە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن.
گوتیشى، "بەناوێى ئێوە و بەناوى خۆمان سوپاسى جەنابى سەرۆکى حكومهتی ههرێمى کوردستان دەکەین کە وهك كارئاسانی بۆ هاوڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون بڕیارى تەملیککردن و ڕێگەپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لەسەر ئەرزى سندووقى داوە.
ڕاشیگەیاند: "هەموو ئەو هاوڵاتیانەى کە مامەڵەکانیان لە وردبینى و بەدواداچوون، بەپێى ئەو مەرجانەى دەستنیشانکراوە یەکلایی بۆتەوە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى و لە ناو حەرەمى گوند خانوو دروست بکەن و نۆژەنى بکەنەوە، کۆى گشتیى ( 6706 ) هاوڵاتییە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کە ( 3014 ) هاوڵاتى ڕێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى دروستبکەن، ( 707 ) هاوڵاتى ڕێگەپێدانى نۆژەنکردنەوەى خانوویان پێداراوە لەناو حەرمى گوند و ( 2985 ) هاوڵاتى سوودمەندبوونە لە دروستکردنى خانوو لەناو حەرەمى گوند، هێشتاش بەشیکى زۆرى مامەڵەى دیکە هاوڵاتییان ماوە و لەلایەن لیژنەى پارێزگا ڕێوشوێنى یەکلاییکردنەوەیان تەواونەکراوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، وهك كارئاسانی بۆ هاووڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون؛ لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكوومهتی ههرێمى کوردستان، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەت بۆ دروستکردنى خانوو لەسەر زەوی سندووقى دراوە و 6356 هاووڵاتی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لەو بڕیارە سوودمەندبوونە.