سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی ڕسووماتی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەناوکردن
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی ڕسووماتی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەناوکردن
بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتییان و ئاسانکاری بۆ ئەوەی بتوانن مامەڵەی بەناوکردنی موڵکەکانییان ئەنجام بدەن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر کەمکردنەوەی ڕسووماتی مامەڵەی بەناوکردنی خانووبەرەو گۆڕینی خاوەندارێتی لە ڕێژەی ٣٪ بۆ ڕێژەی ١٪ لە بەهای خانووبەرەو زەوی.