پارێزگارى هەولێر، سەردانى چەند بنکەکانى دەنگدانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى چەند بنکەکانى دەنگدانى کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى چەند بنکەکانى دەنگدانى کرد

نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى 2024.10.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بە یاوەرى مەڕوان محمەد نەجاڕ، بەرپرسى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و خەسرۆ غازى، بەریوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا، سەردانی چەند بنکەیەکی دەنگدانی لە ناو شاری هەولێر کرد.

لە سەردانەکەیدا پارێزگارى هەولێر، تەئکیدی لە تەواوی ئامادەکارییەکان کردەوە و ڕایگەیاند: "خۆشبەختانە تائێستا هیچ پێشێلکاریەک تۆمار نەکراوە و پڕۆسەکە بە ئارامی بەڕێوەدەچێت و کێشەیەکی ئەوتۆ لە هیچ یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان ڕووینەداوە".

گوتیشى: "پرۆسەکە بەبێ کەم و کوری و زۆر بەڕێک و پێکی و بێ گرفت بەڕێوە دەچێت و لەگەڵ نووسینگەی هەولێری کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش بەردەوام لە سەر هێڵین بۆ هەر کێشە و گرفتێک ئەگەر هەبێت".

جێگەى باسە، کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، 2024.10.18، پرۆسەی دەنگدانی تایبەتی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لە بازنەی هەولێر بۆ دەنگدانی تایبەت ( 48 ) بنكەى دەنگدان دیاریکراوە و لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆرانیش 14 بنكە، ( 82 هەزار و 470 ) ده‌نگدەر بایۆمەتری کردووە و ( 82 هەزار و 88 ) دەنگدەر کارتی بایۆمەترى وەرگرتۆتەوە و دەنگ دەدەن، دووسبەیش یەکشەممە، 2024.10.20، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، 24 کاتژمێر دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنن.