هەولێر ... ( 6 هەزار و 806 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى

هەولێر ... ( 6 هەزار و 806 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى

هەولێر ...
( 6 هەزار و 806 ) هاوڵاتى سوودمەند بوونە لە ڕێگەپێدان بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى.

"لە قۆناغێکى دیکەدا ( 100 ) ڕێگەپێدانى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان كرا"

ئه‌مڕۆ شەممە 2024.10.19، لە سەر فەرمان و ڕەزامەندى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندى هەژاران و کەمدەرامەتان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا وەک قۆناغى حه‌وته‌م (100) ڕێگەپێدانى دیکەى دروستکردنى خانووى لە سەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، كه‌ برزۆ زیاد، بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرى پارێزگا ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا، سوپاسى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد بۆ چارەسەرکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندی هەژاران و کەمدەرامەتان، هەروەها پیرۆزبایی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ئومێدى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەن خانووى خۆیان.

جێگەى باسە، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاووڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون، لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەتپێدان بۆ دروستکردنى خانوو لە سەر زەوی سندووقى دراوە و لە سنوورى پارێزگاى هەولێر تاوەکو ئێستا، ( 6806 ) هاوڵاتیی سوودمەندبوونە و ڕێگەپێدانیان پێدراوە خانوو لە سەر ئەرزى سندووقى دروستبکەن و خانووەکانیان لە نێو حەرمى گوند دروستبکەن و نۆژەن بکەنەوە، هێشتاش بەشیکى زۆرى مامەڵەى دیکە هاوڵاتییان ماوە و لەلایەن لیژنەى پارێزگا ڕێوشوێنى یەکلاییکردنەوەیان تەواونەکراوە.