قوشتەپە ... بەردى بناغەى باخچەى ساوایان دانرا
قوشتەپە ...
بەردى بناغەى باخچەى ساوایان دانرا
ئەمڕۆ شەممە 2024.10.19، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و بژار مەلاخدر، قائیمقامى قەزایی قوشتەپە و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەی هەولێر، لە رێورەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەى دروستکردنى باخچەیەکى ساوایان دانا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورى قەزایی قوشتەپە، داوای لە تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە كرد، لە جێبەجێكردنی پرۆژەكەدا هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ خێرا تەواوکردنی.