وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکیان لە سەنتەری قەزایی قوشتەپە بەسەرکردەوە
وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکیان لە سەنتەری قەزایی قوشتەپە بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ شەممە 2024.10.19، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و بژار مەلا خدر، قەئیمقامی قەزایی قوشتەپە و بەریوەبەرى شارەوانى قەزاکە و بەڕیوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا و ژمارەیەکى تر لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکیان لە هەردوو گەڕەکی ژین و کۆمەڵگای کاوە لە سنووری قەزایی قوشتەپە بەسەرکردەوە.
لە بەسەرکردنەوەکەیاندا، گفتوگۆیان لەگەڵ تیمی جێبەجێكاری پڕۆژەكە كرد و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكیان نیشاندا لە پێناو جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان، وێڕاى دەستخۆشی لەتیمەکان تەئکیدیان لە تەواکردنی پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا کردەوە.